Ladda ner PDF
Tillbaka till listan med berättelser

پیاوێکی پیر وه‌ک مێرد

Skriven av Aranya

Illustrerad av Sunniva Høiby-Øiset

Översatt av Dler Piran

Uppläst av Azad Sleman

Språk kurdiska (sorani)

Nivå Nivå 5

Läs hela berättelsen

Reading speed

Automatisk avspälning


وامزانی پیاوی نه‌رویجی باشترین پیاون له‌ جیهاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌! پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ ببینم که‌ بووه‌ مێردم، من له‌ کارگه‌یه‌ک کارم ده‌کرد له‌ بانکۆک، ئه‌ویش له‌ پاتایا ده‌ژیا. ئێمه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت یه‌کترمان ناسی و له‌کۆتاییدا بووین به‌ خۆشه‌ویستی یه‌کتر.


دوای ماوه‌یه‌ک بڕیارماندا هاوسه‌رگیری بکه‌ین. من له‌ خێزانێکی هه‌ژار بووم، بۆیه‌ بوونی هاوسه‌رێکی بیانی که‌ بتوانێ ئاگای له‌ خێزانه‌که‌م بێت به‌شێک بوو له‌ هۆکاره‌که‌م بۆ شووکردن به‌و.


ئێمه‌ گواستمانه‌وه‌ بۆ نه‌رویج و من ده‌ستمکرد به‌ چوون بۆ قوتابخانه‌ بۆ فێربوونی نه‌رویجی. کاتێکی سه‌خت بوو. من مۆڵه‌تی لێخوڕینم نه‌بوو، وه‌ ده‌بووایه‌ هاوسه‌ره‌که‌م بمگه‌یه‌نێته‌ قوتابخانه‌، له‌وێ چاوه‌ڕێم بکا، جا بمباته‌وه‌. له‌ هه‌ر سه‌رێک ڕێگاکه‌ یه‌ک کاتژمێر بوو. پاش ماوه‌یه‌ک ماڵمان نزیکتر بوویه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و سوور بوو که‌ بمگه‌یه‌نێته‌ قوتابخانه‌. نه‌یده‌ویست به‌ ته‌نیا بڕۆم.


له‌وه‌ته‌ی هاتبووم بۆ نه‌رویج به‌ئاسته‌م هیچ پاره‌یه‌کم پێ بوو. جارێک پیاوه‌که‌م پاره‌ی پێدام بۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام چونکه‌ پاره‌م زۆر که‌م هه‌بوو، ئه‌وه‌م هه‌ڵگرت. هاوڕێکانم له‌ قوتابخانه‌ ده‌یانه‌وێ یارمه‌تیم بده‌ن کارێک بدۆزمه‌وه‌، به‌ڵام مێرده‌که‌م ده‌ڵێ ناتوانم کاربکه‌م. پێی وانیه‌ که‌ کارکردن وه‌کو پاککه‌ره‌وه‌ لەبار بێت بۆ من.


له‌بری ئه‌وه‌ مێرده‌که‌م کارێکی تری بۆ من هه‌بوو – دروستکردنی گه‌راجێک. ئه‌و سه‌روه‌ستا بوو و من هه‌موو کارێکم ده‌کرد. ئه‌و نه‌یده‌توانی شتی زۆر بکا چونکه‌ نه‌خۆش بوو. ئه‌و هیچ پاره‌یه‌کی به‌ من نه‌دا له‌وه‌ی که‌ وه‌ریگرت بۆ دروستکردنی گه‌راجه‌که‌.


ڕۆژێک گوتی که‌ ئه‌و بێزار ده‌بێ کاتێک به‌ ته‌نیا له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بێ، بۆیه‌ بڕیاریدا که‌ ده‌بێ سه‌گێکمان هه‌بێ. من سه‌گم نه‌ده‌ویست له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ دوای قوتابخانه‌ ماندوو ده‌بووم و ئه‌رکی ماڵه‌وه‌م ده‌بوو. گوتی که‌ ئه‌و هه‌موو ڕۆژێک پیاسه‌ به‌ سه‌گه‌که‌ ده‌کات، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ده‌بووایه‌ من ئاگام له‌ سه‌گه‌که‌ و مێرده‌که‌شم بێت.


ئه‌وه‌م نه‌ویست که‌ داهاتوو ده‌یهێنێ. به‌رنامه‌م ئه‌وه‌ بوو بچمه‌ قوتابخانه‌یه‌کی تر به‌ڵام مێرده‌که‌م نه‌یده‌ویست ئه‌وه‌ بکه‌م. ئه‌و پلانی داده‌نا که‌ دوورتر بکه‌وینه‌وه‌ تا بۆ من زه‌حمه‌تتری بکات. ده‌مه‌وێ به‌رهه‌ڵستی بکه‌م به‌ڵام نازانم چۆن. ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نیه‌ که‌ له‌ وڵاتێکی بیانی بژی و به‌ هه‌بوونی پیره‌پیاوێک وه‌کو مێرد وه‌ک ئه‌وه‌ی من بیرم لێکردبۆوه‌.


Skriven av: Aranya
Illustrerad av: Sunniva Høiby-Øiset
Översatt av: Dler Piran
Uppläst av: Azad Sleman
Språk: kurdiska (sorani)
Nivå: Nivå 5
Creative Commons Licens
Detta verk är licensierat under en Creative Commons Erkännande 4.0 Internationell Licens.
Valmöjligheter
Tillbaka till listan med berättelser Ladda ner PDF