Ladda ner PDF
Tillbaka till listan med berättelser

هاتن بۆ نه‌رویج

Skriven av Aamiina

Illustrerad av Julie Cornelia van Walsum

Översatt av Dler Piran

Uppläst av Azad Sleman

Språk kurdiska (sorani)

Nivå Nivå 5

Läs hela berättelsen

Reading speed

Automatisk avspälning


له‌ مانگی 12ی 2016 من و دوو براکه‌م هاتینه‌ نه‌رویج. ئێمه‌ جلوبه‌رگی هاوینمان پۆشیبوو چونکه‌ وامانزانی له‌ نه‌رویجیش گه‌رمایه‌ و وەک لە سۆماڵ وایە. هەرچۆنێک بێت، کاتێک گه‌یشتینه‌ فڕۆکه‌خانه‌، به‌فر ده‌باری. ئێمه‌ سه‌رمامان بوو و که‌شه‌که‌ش ته‌زی بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جانتایه‌کمان هێنابوو، ئه‌وان ته‌نها جلی هاوینه‌یان تێدا بوو.


هه‌رچه‌نده‌ سارد بوو، من دڵخۆش بووم ئه‌و کاته‌ی هاتینه‌ نه‌رویج. له‌کۆتاییدا دووباره‌ دایکم ده‌بینم، که‌ بۆ شه‌ش ساڵ نه‌مبینیبوو. دایکم و دوو له‌ هاوڕێکانی پێشوازیان لێکردین. کاتێک بینیمان له‌ خۆشیان گریاین. به‌ره‌و ئه‌و شارۆچکه‌ بچووکه‌ لێمانخوڕی که‌ دایکم لێی ده‌ژیا.


ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تا له‌ شارۆچکه‌که‌ی دایکم زۆر سه‌یر بوون. سارد و به‌فراوی بوو و شتی زۆر نه‌بوو تا بیانبینین. شه‌قامه‌کان به‌ته‌واوی خاڵی بوون. ئه‌و خه‌ڵکه‌ که‌مه‌ی که‌ بینیم سارد و ناحەز بوون. له‌ سۆماڵ له‌ هه‌موو شوێنێک خه‌ڵکی لێبوو، بۆیه‌ هه‌موو شتێک لێره‌ نائاشنا دیار بوو. دایکم و هاوڕێکانی هه‌ندێک دیاریان به‌ ئێمه‌ دا، ئه‌وجا ئێمه‌ی برد بۆ کڕینی جلوبه‌رگی زستان.


دوای پشووه‌کانی سه‌ری ساڵ په‌یوه‌ندیم به‌ خولێکی زمانی نه‌رویجی کرد له‌ سه‌نته‌رێکی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یشتووان. من بۆ دوو ساڵ له‌وێ خوێندم به‌ر له‌ چوون بۆ قوتابخانه‌یه‌کی ئاسایی. ئێستا من له‌ کۆتا ساڵم دام، وه‌ کۆمه‌ڵێک هاوڕێی نوێم په‌یدا کردووه‌. من زۆر کۆمه‌ڵایه‌تیم و چێژ ده‌بینم له‌ ناسینی خه‌ڵکی تر.


دوای قوتابخانه‌ ده‌چمه‌ ناوه‌ندێک که‌ له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێ که‌ له‌وێ یارمه‌تی وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌رکی ماڵه‌وه‌م. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیم به‌ خولێکی دروومانیشەوە کردووه‌ له‌ ناوه‌نده‌که‌.


له‌ سۆماڵ هه‌رگیز نه‌چووم بۆ قوتابخانه‌ و هیچ خولێکم نەبینیوە جگه‌ له‌ قوتابخانه‌ی قورئانی. نه‌مده‌زانی چۆن بخوێنمه‌وه‌ یان بنووسم. ئێستا فێربووم چۆن بنووسم به‌ هه‌ردوو زمانی سۆماڵی و نه‌رویجی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تر. به‌بێ خوێندن هه‌ستم ده‌کرد که‌ من هیچ که‌سێک نیم. ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که‌ زانیاریم هه‌یه‌ و دڵخۆشم.


ساڵی داهاتوو ده‌ست ده‌که‌م به‌ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له‌ به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی و گه‌نجان. ده‌مه‌وێ له‌ داهاتوودا ببم به‌ کارمەندی کۆمەڵایەتی گەنجان. کاتێک خوێندنه‌که‌م ته‌واوکرد خه‌ونم ئه‌وه‌یه‌ کارێکی به‌رده‌وامم ده‌ستکه‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌شمه‌وێت فێری شۆفێری ببم و مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رگرم.


ئه‌گه‌ر له‌ سۆماڵ بمایەتمەوە، پێموایه‌ تا ئێستا ده‌بوومه‌ دایک. له‌وانه‌یه‌ تا ئێستا چه‌ند منداڵم هه‌بووایه‌. ئه‌گه‌ر له‌ سۆماڵ بوومایه‌، هه‌مان ئه‌و هه‌لانه‌م نه‌ده‌بوو که‌ ئێستا هه‌مه‌. هه‌ست ده‌که‌م به‌ به‌ختم که‌ له‌ نه‌رویج ده‌ژیم.


Skriven av: Aamiina
Illustrerad av: Julie Cornelia van Walsum
Översatt av: Dler Piran
Uppläst av: Azad Sleman
Språk: kurdiska (sorani)
Nivå: Nivå 5
Creative Commons Licens
Detta verk är licensierat under en Creative Commons Erkännande 4.0 Internationell Licens.
Valmöjligheter
Tillbaka till listan med berättelser Ladda ner PDF