Ladda ner PDF
Tillbaka till listan med berättelser

چیرۆکی ئه‌گۆستینۆ

Skriven av LIDA Italia

Illustrerad av Billie Cejka Risnes

Översatt av Dler Piran

Uppläst av Azad Sleman

Språk kurdiska (sorani)

Nivå Nivå 5

Läs hela berättelsen

Reading speed

Automatisk avspälning


من ناوم ئه‌گۆستینۆیه‌ و ته‌مه‌نم ٥١ ساڵه‌. کاره‌که‌م گه‌یاندنی خواردنه‌ به‌ پاسکیل. من دوو کچم هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ده‌گمه‌ن قسه‌ ده‌که‌ین. من و دایکیان چیتر به‌یه‌که‌وه‌ ناژین چونکه‌ جیابووینه‌ته‌وه‌.


من له‌گه‌ڵ دایکم ده‌ژیم، چونکه‌ ناتوانم پارەی کرێ پەیدا بکەم لە دوای جیابوونەوەکە. کرێ زۆر گرانه‌ له‌م شاره‌.


چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک پاککەرەوە کارم ده‌کرد له‌ کۆمپانیایه‌ک. ئه‌و شتانه‌ی شکابوون چاکم ده‌کردنه‌وه‌، سندوقم هه‌ڵده‌گرت، وه‌ هه‌رکه‌سێک پێویستی بووایه‌ یارمه‌تیم ده‌دا. ڕۆژێک کۆمپانیاکه‌ ده‌ریکردم. تێنه‌گه‌یشتم له‌به‌رچی.


خه‌ڵکی زۆرم ده‌بینی که‌ به‌ پاسکیل خواردنیان ده‌گه‌یاند. من ده‌توانم پاسکیل لێخوڕم بۆیه‌ له‌ ده‌رگای کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی گه‌یاندنم دا. ئه‌وان سێ یۆرۆیان پێشکه‌ش کردم بۆ هه‌ر گه‌یاندنێک. من €40 په‌یدا ده‌که‌م له‌ ڕۆژێکدا، 60€ ئه‌گه‌ر زۆر به‌به‌خت بم و کڕیاره‌کانیش به‌خشیشم بده‌نێ.


من هیچ پشووێکی به‌ مووچه‌ و مۆڵه‌تی نه‌خۆشیم نییه‌، و به‌ زه‌حمه‌ت هیچ مافێکم هه‌یه‌. پێم وانییە ئه‌وه‌ شتێکی ڕاست بێت به‌ڵام پێویستم به‌ کاره‌که‌یه‌. زۆربه‌ی کارمه‌نده‌کانی تر کۆچبه‌رن له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌.


زۆر که‌سی گه‌یاندن هه‌موو ڕۆژێ له‌ ڕووداوه‌کاندا بریندار ده‌بن. ئنجا، ئەوکاتەی کە کارمه‌ندێکی گه‌یاندنی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ سه‌یاره‌یەک لێیدا و مرد، ئەوجا کاربەدەستان ده‌ستیانکرد به‌ تێبینیکردنی ئێمه‌. جێگەی داخە پێویستی کرد بمرێت پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات.


پێکەوە له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی گه‌یاندن له‌ کۆمپانیایه‌کانی تر، کۆرسێکم وه‌رگرت له‌لای یه‌کێتیه‌کی ناوهخۆ له‌سه‌ر مافی کارکه‌ران. ئه‌وان به‌بێ به‌رامبه‌ر ئامۆژگاری یاساییان پێشکەشکردین. ئێمه‌ ڕه‌نجمان دا تا پێزانین و مافی زیاتر وه‌رگرین.


دوای ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌موو کاره‌ سه‌خته‌کانمان هاتنه‌ به‌رهه‌م. کۆمپانیایه‌کی گه‌ورەی گه‌یاندن ناچار بوو غه‌رامه‌یه‌کی زه‌به‌لاح بدات و کاری هەمیشەیی بداته‌ کارمه‌نده‌کانی. ئه‌وه‌ یه‌که‌مجار بوو لە شوێنێکی هه‌موو جیهان ئه‌وه‌ ڕووبدات. وا دیاره‌ شته‌کان ده‌ستیان به‌ باشتربوون کردووه‌.


Skriven av: LIDA Italia
Illustrerad av: Billie Cejka Risnes
Översatt av: Dler Piran
Uppläst av: Azad Sleman
Språk: kurdiska (sorani)
Nivå: Nivå 5
Creative Commons Licens
Detta verk är licensierat under en Creative Commons Erkännande 4.0 Internationell Licens.
Valmöjligheter
Tillbaka till listan med berättelser Ladda ner PDF