Ladda ner PDF
Tillbaka till listan med berättelser

منداڵبوون

Skriven av LIDA Italia

Illustrerad av Sara Dorthea Johannesen

Översatt av Dler Piran

Uppläst av Azad Sleman

Språk kurdiska (sorani)

Nivå Nivå 4

Läs hela berättelsen

Reading speed

Automatisk avspälning


سه‌لماویت ٢٩ ساڵه‌. ئه‌و یه‌که‌م منداڵی بوو له‌ ئێریتریا. ئه‌و و خێزانه‌که‌ی کاتێکی سه‌ختیان هه‌بوو له‌وێ، بۆیه‌ بڕیاریاندا بچنه‌ ئیتاڵیا.


ئینگا به‌رله‌وه‌ی ببێته‌ 19 ساڵ ماڵی به‌جێهێشت. ئه‌و چوو بۆ نه‌رویج و یه‌که‌م منداڵی له‌وێ بوو.


کاتێک سه‌لماویت سکپڕ بوو به‌ منداڵی دووه‌می، بیری دەکردەوە چۆن دەبێت منداڵێکی لە وڵاتێکی جیاوازدا ببێت.


سه‌لماویت و ئینگا له‌ پێشینەی زۆر جیاوازه‌وه‌ هاتوون. سه‌لماویت هه‌ستی به‌ سه‌لامه‌تی کرد چونکه‌ ئه‌زموونی منداڵبوونی هه‌بوو. ئینگا قسه‌ی له‌گه‌ڵ دایکی کرد له‌باره‌ی منداڵبوون.


هه‌ردوو ژنەکە ئه‌وه‌یان بیستبوو که‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌کاندا ژنانی دووگیان مافی چاودێریکردنی پێش منداڵبوونیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان یارمه‌تی ده‌درێن له‌ماوه‌ی دووگیانییه‌که‌یان. سه‌لماویت هه‌ر که‌ زانی دووگیانه‌ واده‌یه‌کی له‌گه‌ڵ دکتۆره‌که‌ی دانا. مێرده‌که‌ی سه‌لماویت ئه‌وی برد بۆ لای دکتۆره‌که‌.


دکتۆره‌که‌ هه‌ندێک پشکنینی بۆ کرد و بۆی ده‌رکه‌وت که‌ سه‌لماویت جۆرێک له‌ شه‌کره‌ی هه‌یه‌ که‌ هه‌ندێک ژنی دووگیان تووشیان ده‌بێ. پێویست بوو ئه‌و خواردنی ته‌ندروست بخوات و ڕاهێنان بکات. سه‌لماویت خۆشحاڵ بوو که‌ زوو چووه‌ لای دکتۆر، به‌ر له‌وه‌ی خۆی و منداڵه‌که‌ی نه‌خۆشی بگرن.


کاتێک دراوسێی ئینگا بیستی ئه‌و هه‌وڵده‌دات منداڵێکی ببێ، دراوسێکه‌ پێی گوت هه‌ر که‌ زانی دووگیانه‌ چاوی به‌ دکتۆرێک بکه‌وێ. به‌وجۆره‌ ده‌توانێ دڵنیابێته‌وه‌ که‌ خۆی و منداڵه‌که‌ی سه‌لامه‌تن. دکتۆره‌که‌ پێی گوت که‌ ترشی فۆلیک وه‌رگرێ، که‌ ڤیتامینێکی گرنگه‌ بۆ ژنانی دووگیان.


ئینگا و دکتۆره‌که‌ی ڕێککه‌وتن که‌ ئه‌و ده‌بێ چاوی به‌ مامانێک بکه‌وێ بۆ پشکنینی ناوه‌ ناوه‌ له‌ماوه‌ی دووگیانییەکەیدا. مامانه‌که‌ ئامۆژگاری پێیدا له‌باره‌ی خواردن و پشوودان، له‌گه‌ڵ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن خۆی و منداڵه‌که‌ی باش و سه‌لامه‌ت بهێڵێته‌وه‌.


هه‌ردوو ژنه‌که‌ منداڵی ته‌ندروستیان بوو. سه‌لماویت کوڕێکی تری بوو، له‌کاتێکدا ئینگا کچێکی بوو. مێرده‌کانیان زۆر شانازیان ده‌کرد، وه‌ به‌ هه‌موو که‌سێکیان ده‌گوت کە دەربارەی ژنە بەهێزەکانیان و منداڵە تەندرووستەکانیان زانیویانە.


Skriven av: LIDA Italia
Illustrerad av: Sara Dorthea Johannesen
Översatt av: Dler Piran
Uppläst av: Azad Sleman
Språk: kurdiska (sorani)
Nivå: Nivå 4
Creative Commons Licens
Detta verk är licensierat under en Creative Commons Erkännande 4.0 Internationell Licens.
Valmöjligheter
Tillbaka till listan med berättelser Ladda ner PDF