ناوم مه‌لیکه و ته‌مه‌نم ٣٩ ساڵە. من له ئه‌فغانستان له‌دایک بووم. ئاینم جیاوازه له ئاینی سه‌ره‌کی له ئه‌فغانستان.
بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی سه‌ر به هه‌مان ئاینی منن چەوسێندراونەتەوە. ئه‌وه زۆر سه‌خت بووه بۆ خێزانه‌که‌ی من.
به‌ر له چه‌ند ساڵێک شه‌ڕێک ڕوویدا. ده‌ترسام که بکوژرێم. من خێزانه‌که‌م به‌جێهێشت تا بچمه ئه‌وروپا و ژیانێکی نوێ ده‌ست پێبکه‌م.
چه‌ندین کیلۆمه‌تر به‌پێ ڕۆیشتم. هه‌ندێکجار هیچ خواردنێک و جێگای مانه‌وه‌م نه‌بوو. هه‌ندێک له‌و خه‌ڵکه‌ی گه‌شتم له‌گه‌ڵیان کرد مردن.
له‌کۆتاییدا گه‌یشتم. هه‌ندێک خه‌ڵکم بینی له وڵاته‌که‌ی خۆمه‌وه هاتبوون یارمه‌تیاندام. نازانم ئه‌وان نەبوونایە چیم بکردایە.
ده‌ستم کرد به فێربوونی زمانه‌که، به‌ڵام ئه‌وه قورس بوو. ده‌مزانی قسه‌کردن به‌و زمانه گرنگ بوو تا کارێکم ده‌ست بکه‌وێت.
من بۆ چه‌ند ساڵێک خوێندم، سه‌ره‌تا بۆ فێربوونی زمانه‌که. ئه‌وه زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام من خۆشی ده‌بینم له فێربوونی شتی نوێ.
دوای خوێندن ده‌ستمکرد به کارکردن. سه‌ره‌تا له خواردنگەیەک کارم کرد، دواتر بووم بە مامۆستا چونکه ده‌مه‌وێت یارمه‌تی ئه‌وانی تر بده‌م.
هیوادارم ڕۆژێک بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌فغانستان. خه‌ڵکێکی زۆر له‌وێ پێویستیان به یارمه‌تییه، منیش ده‌مه‌وێ یارمه‌تیان بده‌م.